"لە عەفرین ژنێكی تەمەن 80 ساڵ خنكێندرا"

بە گوێرەی میدیاكانی نزیك لە پەیەدە، گرووپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كە لەلایەن توركیاوە پشتگیریان دەكرێت، ژنێكی تەمەن 80 ساڵیان لە شاری عەفرین خنكاندووە.

ئاژانسی ھاواری نزیك لە پەیەدە رایگەیاندووە: "شەوی رابردوو لە گوندی برج عەبدالۆی شارۆچکەی شێراوای سەر بە عەفرین، چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كە لەلایەن توركیاوە پشتگیریان دەكرێت، ھەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتیەك بە ناوی نەزمی سەیدۆ محەمەد و هەڕەشەی کوشتنیان لە خانەوادەکەی کرد و ژن و منداڵەكانیان بەستووەتەوە و كەلوپەلی ماڵەكەیان دزیون، دواتر ژنێكی 80 ساڵ كە دایكی خاوەن ماڵەكە بوو خنكاندوویانە"..

بەپێی زانیاری ئەو ئاژانسە: "دایکی نەزمی سەیدۆ-یان بەستووەتەوە، دوای ئەوەی پار و زێڕەکانیان بردووە، خنکاندوویانە".
k24-
Top