پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر دانانی پارێزگارێك بۆ كه‌ركووك ناكۆكن
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سه‌عدی پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا دووپاتیكرده‌وه، "ئێستا کاتی ئەوەیە لایەنە کوردیەکانی شارەکە بگەنە ڕێککەوتن و دەستپێکی کارەکانیشیان هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێبێت".
لە بەرامبەریشدا پارتی بۆچوونێکی تەواو جیاواز له بۆچوونی یه‌كێتی هەیە و له‌و باوه‌ڕه‌دایه، پێویسته به‌ر له هه‌ر شتێك دۆخی ئه‌و شاره بۆ به‌ر له رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌پاندنی حوكمی سه‌ربازی بگه‌ڕێندرێته‌وه. محه‌مه‌د خورشید، به‌رپرسی لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، "هه‌ڵبژاردنی پارێزگار بۆ شاری كه‌ركووك له‌م دۆخه‌دا، شه‌رعیه‌تدانه به داگیركردنی ئه‌و شاره".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، زۆربه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركووك له‌م دۆخه‌ی ئێستا نیگه‌رانه و هه‌میشه دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، پێویسته دۆخی كه‌ركووك بۆ به‌ر له داگیركردن بگه‌ڕێندرێته‌وه.
k24-
