بۆمبێک لە داودە بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی کورد تەقیەوە

بۆمبێک لە داودە بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی کورد تەقیەوە
لە ناوچەی داودە، رۆژهەڵاتی خورماتوو، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی کورد تەقییەوە و بە سەختی برینداری کرد.

محەمەد فایەق، بەڕێوەبەری پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە کاتژمێر 10:45 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2018/11/10 بۆمبێکی چێنراو لە شورای ناوچەی داودە، رۆژهەڵاتی خورماتوو، بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی کورد تەقیەوە.

بەڕێوەبەری پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەو هاووڵاتییە ناوی هێمن بووە کە ناسراوە بە هێمن عەلی باینجان، خەریکی جووتکردن بووە، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا، بە سەختی بریندار بووە.









باسنيوز
Top