هاتوچۆی هەولێر دەستی بە گۆڕینی تاسە پلاستیکییەکان کرد
ئەمڕۆ شەممە 10/11/2018، فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، کە هەڵمەتی گۆڕینی تاسە پلاستیکییەکان لەناو شاری هەولێر بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ کارکردن لە شەقامی مەخموور و ئیسکان دەبێت و دواتر لە شەقامی شەقڵاوە دەبێت.
ڕوونیشی کردووەتەوە، گۆڕینی ئەو تاسە پلاستیکیانە لەلایەن ئهندازهی هاتوچۆی ههولێرهوه جێبەجێ دەکرێت.
باسنيوز
