دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهانای خاوەن پێداویستییەکی تایبەتەوە دەچێت
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کە لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کراوەتەوە تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، دوای ئەوەی زانیارییان دەست کەوت کە خاوەن پێداویستییەکی تایبەت لە سەر شەقام دەمێنێتەوە، بە هانای ئەو خاوەن پێداویستی تایبەتەوە دەچن و لە کۆمەڵگەی نوور شوێنی مانەوەی بۆ دابین کرا.
ڕوونیش کراوەتەوە، کە کۆمەڵگەی نوور لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە هاوکاری دارایی و لۆجیستیکی دەکرێت.
باسنيوز
