گوتەبێژی یەکێتی: پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت زۆر ناخایه‌نێت
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند: "تاوەکو ئێستا ھیچ لایەنێکی سیاسی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ باسی پێک‌ھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی نەکردووە، ئەو قسە و باسانەشی بڵاو دەکرێنەوە، لە ژوورە تاریکەکاندا بووە، بەڵام پێک‌ھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم زۆر ناخایەنێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ھەندێک لایەنی سیاسی دوو دڵن لە بەشداری کردن، به‌شێكیشیان دەڵێن بەشداری ناکەین، بەڵام ئەوەی کە یه‌كلابووه‌ته‌وه، به‌شداریكردنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتییه له كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت، ئه‌وانى دیكه‌ش دەگەنە ئەو باوه‌ڕه‌ى بەشداری بکەن.
سه‌عدی پیره،گوتیشی: "ئێمە هێزی دووەمین لە هەرێمی کوردستان، دیاریكردنی پۆستەكانیش كارێكی قورس نییە و لە گفوگۆكانی سەرەتادا لەگەڵ پارتی دەتوانین ئەو بابەتە یەكلابكەینەوە".
دەربارەی پەیوەندیەکانیان له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان،گوته‌بێژى یه‌كێتی، جه‌ختی كرده‌وه، پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و پهكێتى به‌رده‌وامه، گوتیشی: "ڕاستە لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراقەوە بەشێوەیەک لە شێوەکان جۆرە ساردییەك دروستبووە، بەڵام پێشتریش چەند جارێک ئەم ساردییە دروستبووە و چارەسەركراوە".
باس‌نیوز
