کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا ئومێدێکی زۆر لەسەر گۆران ئینزیبات هەڵدەچنن

 کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا ئومێدێکی زۆر لەسەر گۆران ئینزیبات هەڵدەچنن
هەردوو کوڕەکەی نەوشیروان مستەفا کە لە ڕووی موڵکایەتییەوە خاوەندارێتیی تەواوی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن، لەنێو هەر ١٢ پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی گۆڕان، بایەخێکی زۆر بە گۆرانی ئینزیبات، پەرلەمانتاری گۆڕان و گۆرانیبێژی میللی دەدەن.

ئەو گرنگیپێدانەی چیا و نما، کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا بە گۆرانی ئینزیبات لە ئاستێکدایە کە ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی ١١ی ٢٠١٨، چیا نەوشیروان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسینێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا گەشبینیی خۆی بەوە دەربڕیوە کە ١٢ پەرلەمانتارەکەی حزبەکەی لە ئاستی خواستی گۆڕانخوازاندا بن.

لە پاڵ ئەو نووسینەدا، چیا نەوشیروان وێنەیەکی یەکتربینینی خۆی و پەرلەمانتارانی گۆڕانیشی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا تێبینیی ئەوە دەکرێت، چیا و نما لە نێوان خۆیاندا، گۆرانی ئینزیباتیان داناوە و وێنەیان لەگەڵدا گرتووە.

چاودێران پێیانوایە کە ئەو وێنەیە دەرخەری بایەخپێدانی گۆڕانە بە گۆران ئینزیبات و جۆرێک لە سەرسامیی هەردوو کوڕەکەی نەوشیروان مستەفاش بەو گۆرانیبێژە میللییە دەردەخات کە ئێستا ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە.














باسنیوز
Top