کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا ئومێدێکی زۆر لەسەر گۆران ئینزیبات هەڵدەچنن
ئەو گرنگیپێدانەی چیا و نما، کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا بە گۆرانی ئینزیبات لە ئاستێکدایە کە ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی ١١ی ٢٠١٨، چیا نەوشیروان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسینێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا گەشبینیی خۆی بەوە دەربڕیوە کە ١٢ پەرلەمانتارەکەی حزبەکەی لە ئاستی خواستی گۆڕانخوازاندا بن.
لە پاڵ ئەو نووسینەدا، چیا نەوشیروان وێنەیەکی یەکتربینینی خۆی و پەرلەمانتارانی گۆڕانیشی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا تێبینیی ئەوە دەکرێت، چیا و نما لە نێوان خۆیاندا، گۆرانی ئینزیباتیان داناوە و وێنەیان لەگەڵدا گرتووە.
چاودێران پێیانوایە کە ئەو وێنەیە دەرخەری بایەخپێدانی گۆڕانە بە گۆران ئینزیبات و جۆرێک لە سەرسامیی هەردوو کوڕەکەی نەوشیروان مستەفاش بەو گۆرانیبێژە میللییە دەردەخات کە ئێستا ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە.
باسنیوز
