یه‌كه‌مین كۆنفرانسی تایبه‌ت به گرفته‌كانی هەڵەبجە بەڕێوە چوو
قه‌یسه‌ر ئەحمەد، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای كۆنفراسه‌كه، ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگه و مافه‌كانی ژنان، ڕێكخراوی ئاشتی و ڕیكخراوی هه‌ڵوێست، دەستمان دایە بەڕێوەبردنی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی تایبه‌ت به گرفته‌كانی هه‌ڵه‌بجه".
ڕوونیشی كرده‌وه: "پیش‌تر له‌ناو هه‌ڵه‌بجه ڕاپرسییه‌كمان سه‌باره‌ت به گرفته‌كانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام دابوو و گرفته‌كانمان ده‌ستنیشان كردبوو، ئه‌مڕۆش كۆنفرانسەکەمان له‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه ساز دا و تێیدا كۆمه‌ڵێك كه‌سی ئه‌كادیمی به‌شدار بوون و به شیوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی قسه له‌سه‌ر گرفته‌كان کرد".
به گوته‌ی قه‌یسه‌ر ئەحمەد، دوای ته‌واوبوونی كۆنفرانسه‌كه و دیاریكردنی چاره‌سه‌ری گرفته‌كان، كۆمه‌ڵێك ڕاسپارده‌ی ناو كۆنفڕانسه‌كه ئاڕاسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناو هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكه‌ن و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان بده‌ن.
گوتیشی: "كۆنفڕانسه‌كه ته‌نها یه‌ك ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و چه‌ند پانێلێك له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام ساڵانه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌نجامدانیشی به گرنگ ده‌زانین، چونكه گرفته‌كان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین، هه‌تا چاره‌سه‌ر بكرێن".
باس‌نیوز
