هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان لە ورمێ ساڵێکی دیکە بە حوکمەکەی زیاد کرا
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) سەردار عوسمان بەکر، بەندکراوی خەڵکی باشووری کوردستان کەلە ساڵی (۲۰۱۶) لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە دایە، لەلایەن لقی سێی دادگای ''ئینقلاب''ی ئورمیەوە حوکمی یەک ساڵی دیکە بەندکرانی بەسەردا سەپا.
سەردار عوسمان بەکر، دوو ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی ''چالاکیی مەزهەبی'' حوکمی ۵ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو و مانگی ڕابردووش بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لەدژی حکوومەتی ئێران لەناو بەندیخانە دووبارە یەک ساڵی دیکە بەندکرانی بۆ بڕایەوە.
ئەو بەندکراوە کوردە هەنووکە لە بەندی ١٢ی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگیراوە و لە ڕەوتی دادگاییەکەیدا لە هەبوونی مافی پارێزەر بێبەش بووە.
باسنيوز
