لە کەلار ئافرەتێک خۆی سووتاند

 لە کەلار ئافرەتێک خۆی سووتاند
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتان لە گەرمیان خۆسووتاندنی ئافرەتێکی لە گەڕەکی (سەرکەوتن)ی شاری کەلار ڕاگەیاند.

عەقیدی یاسایی لەمیعە محەمەد قادر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتان لە گەرمیان، ڕایگەیاند: "شەوی ڕابردوو 9/11/2018 لە گەڕەکی (سەرکەوتن)ی کەلار، ئافرەتێک لەماڵی خۆیاندا خۆی سووتاندووە و بەھۆی زۆری ڕێژەی سووتاوییەکەیەوە، بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە".

گوتیشی: "ئافرەتەکە ناوی (ا، ا، ا)ە و تەمەنی 31 ساڵە و بە فەرمانی دادوەر ھاوسەرەکەی دەستگیر کراوە".

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتان لە گەرمیان ڕوونیشی کردەوە: " لەلایەن نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتان لە کەلار، ھێڵکاری بۆ شوێنی ڕووداوەکە کراوە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە".














باسنیوز
Top