پۆلیس روونکردنەوە لەبارەی شەڕەکەی دوێنێ شەو دەدات
شەوی هەینی 9/11/2018، لە ئاهەنگێکی بوکگواستنەوەدا لە سنووری بنەسڵاوە، لەسەر سەرچۆپی شەڕە تەقە دروست بوو و بووە هۆی گیان لەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی چوار کەسی دیکە.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، دوو کەس بەهۆی رووداوەکە دەستگیر کراون و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوەی خۆی کردووە.
هەروەک پۆلیس رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی هەردوو لایەنی شەڕکەر خزمی یەکترن، تا ئێستا کەسیان سکاڵای یاساییان تۆمار نەکردووە.
باسنيوز
