سبەی رۆژی یەکشەممە مووچەی دوو وەزارەت و توێژێک دابەش دەکرێ

سبەی  رۆژی یەکشەممە مووچەی دوو وەزارەت و توێژێک دابەش دەکرێ
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ١١ی ٢٠١٨، مووچەی دوو وەزارەت و توێژێک دابەش دەکات.



هەرچەندە پێشتر وەزارەتی دارایی بڕیارێکی بۆ گەنجینەکان ناردبوو و داوای کردبوو، ڕۆژی یەکشەممە مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش بکەن، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) کە ئەمڕۆ شەممە لە گەنجینەوە پێی دراوە، سبەی جگە لە وەزارەتی دارایی، مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و هەروەها کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی دابەش دەکرێت.





ڕۆژی ٥ی ١١ی ٢٠١٨، دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و تاوەکوو ئێستا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و پەروەردە و تەندرووستی دابەش کراوە.




باسنیوز
Top