له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ داقوق پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ ده‌ستڕێژی گوللـه‌ شه‌هیدكرا

له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ داقوق پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ ده‌ستڕێژی گوللـه‌ شه‌هیدكرا
شێرکۆ محەممەد، پێشمەرگەی لیوای 16ی هێزەکانی پێشمەرگەیە، سەعات نۆ و نیوی ئەمشەو لە گووندی حەفتەغاری سەر بە قەزای داقووق بە دەستڕێژی گووللـە شه‌هیدكرا.

برایەکی ناوبراو، گووت، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ گوندی حه‌فته‌غار دەستڕێژی گووللـەیان كردووه‌ته‌ سه‌ر براكه‌ی و شه‌هید بووه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: ئەو کە بەڕێگاوە بوو بۆ نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک، سەبارەت بە هێرشه‌كه‌ گوتی: لە دواوە تەقەی لێکراوە و 6 فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه‌، به‌ڵام دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی شه‌هید بووه‌.

سەبارەت بە تەقەکەرەکانیش گوتی: تائێستا نازانرێت چەکدارەکان کێن و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون، هێزە ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

باوکی شێركۆ محه‌مه‌د کارمەندی ئاسایشی پارتییە و خۆشی لە لیوای 16 ی هێزەکانی پێشمەرگە لە چەمچەماڵ پێشمەرگەیە.
k24-
Top