تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا، ئه‌مڕۆ ئێواره، به سه‌ختی هاوینه‌هه‌واری "ئاڤا مارك"یان له ده‌ڤه‌ری رێكانی ناحیه‌ی شێلادزێ له پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 9ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018، تۆپبارانه‌كه زیانی به ئاوه‌دانییه‌كانی نزیك شوێنه‌كه و چه‌ند دوكانێكی هاوینه‌هه‌واره‌كه و ئۆتۆمبیێلی هاووڵاتیانیش گه‌یاندووه، كه بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كردووه.
به بیانووی بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) سوپای توركیا به‌رده‌وامه له بۆردومانكردنی ئه‌و ناوچه سنووریانه و هه‌ندێكجاریش سنووری نزیك گونده‌كانیش بۆردومان ده‌كات.
ماوه‌یه‌كه‌ی شه‌ڕی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له‌سه‌ر سنووری نێوان باشوور و باكووری كوردستان ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه‌ش هاووڵاتییانی نیشته‌جێی ئه‌و سنووره زیانێكی زۆری ماددیان پێگه‌یشتووه، تا ئێستاش چه‌ندین هاووڵاتی له‌و سنوورانه شه‌هید بوونه.
k24 -
