دهۆک.. ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە گیانلەدەستدانی منداڵێکی لێکەوتەوە
بێوار عەبدولعەزیز گوتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی بەرگری شارستانی پارێزگای دهۆک ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەمە (٨-١١-٢٠١٨) ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە کە ماڵێک لە گەڕەکی ماڵتای خوراووی لە سەنتەری شاری دهۆک ڕوویدا و بەزوویی تیمەکانی پۆلیسی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن".
گوتیشی: "لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا منداڵێکی تەمەن شەش مانگ بە ڕێژەی ٪١٠٠ سووتا و بەوهۆیەوە گیانی لەدەست دا".
bas news-
