چارەنووسی سیستمی قوتابخانە ئینگلیزییەکان یەکلایی دەکرێتەوە
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی ڕانییە، ئاشکرای کرد لیژنەیەک بۆ یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی ئەو قوتابخانانە پێکدهێندرێت کە چەند ساڵێکە سستمی خوێندنەکەیان ئینگلیزییە.
یوسف ناودەشتی، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەوەردەی ڕانییە ڕاگەیاند، بەمەبەستی ھەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆ کێشە و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی ئەو قوتابخانانەی کە ھەرسێ ئاستی (یەک و دوو سێ )یان بە ئینگلیزییە، ئەمڕۆ پێنجەممە شاندێكی بەڕێوەبەرایهتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ سەرپەرشتیارانی ئینگلیزی و زانست و بیرکاری پەوەردەی ڕانییە کۆبوونەوە و تێیدا کۆسپ و لەمپەری بەردەم پرۆسەکە و شێوازی چارەسەر و بەردەوامی سیستمەکەیان لە سنورەکە، خستەڕوو.
ئاماژهى بهوهش دا، كه لەسنووری پەروەردەی ڕانییە 31 قوتابخانە، به سيستمی ئینگلیزین، لە کۆبونەوەکەشدا باشی و خراپی سیستمی پەروەردە و شێوازی دروست و سەرکەوتوو بۆ سیستمەکە خرانەڕوو.
ههروهها گوتیشی: "پێشنیاز کرا ئەگەر لەو 31 قوتابخانەیە سیستمەکە سەرکەوتوو بوو، ئەوا بابەردەوم بن، ئەگەر لە ھەر شوێن و ناوچەیەکیش کێشە ههبێت و نهتوانرێت بەردەوامی پێبدرێت، ئەوا دەتواندرێت سیستمی ئینگلیزیەکە ھەڵپەسێردرێت و درێژە بە پرۆگرامی کوردی بدرێت".
ڕوونیشیکردەوە، كه بۆ ئەو مەبەستە بڕیاردرا لیژنەیەک پێکبھێندرێت و سەردانی قوتابخانەکان بکات، : "لهو سهردانهدا بریار لەسەر بەردەوام بوون یاخود ھەڵپەساردنی سیستمەکە، دهدهن".
bas news-
