توركیا: ئیدارەی ئەمریكا مامەڵەیەكی دووڕووانە دەكات
ئەمڕۆ پێنجشەممە نومان كورتوڵموش بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاكپارتی دەسەڵاتداری توركیا، سه‌باره‌ت به‌بڕیاری ئه‌مریكا له‌باره‌ی سەركردەكانی په‌كه‌كه رایگه‌یاند "بەر لە هه‌موو شتێك ناساندنی په‌كه‌كه وه‌ك رێكخراوێکی تیرۆریستی، به‌ڵام ناساندنی په‌یه‌ده وه‌ك رێكخراوێكی شه‌رعی دووڕووییه، شتێك نییه بتواندرێت لێی تێبگه‌یت".
نومان كورتوڵموش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه به‌ئه‌رێنی له بڕیاری ئه‌مریكا ده‌ڕوانن بۆ پێدانی خەڵات بەو کەسەی زانیاری لەسه‌ر سەركردەكانی پەکەکە دەدات، به‌ڵام درەنگە.
هەروەها باسی له‌وه كرد كه گوته‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی نه‌ناساندنی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه وه‌ك رێكخراوێکی تیرۆریستی، له‌گه‌ڵ بڕیاری دانانی خه‌ڵاته‌كه یه‌ك ناگرنه‌وه، له كاتێكدا ئه‌مریكییه‌كان ده‌زانن له نێوان په‌كه‌كه و په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌دا هیچ جیاوازییه‌ك نییه.
bas news-
