سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژە لە شاری سۆران دەدا

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژە لە شاری سۆران دەدا
کرمانج عیزەت قایمقامی سۆران لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، مژدەیەک بە دانیشتووانی شارەکە ڕادەگەیەنێت و ئاشکرای دەکات کە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی بۆ شاری سۆران داوە.



قایمقامی سۆران ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە بۆ بەدواداچوونی پێدوایستییەکانی سۆران، ڕۆژی سێشەممە(٦-١١-٢٠١٨) عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی لقی پارتی لە سۆران لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە و چەند کێشەیەکی شاری سۆرانی خستووەتە ڕوو.



کرمانج عیزەت ڕوونیشیکردووەتەوە کە لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیمانی چارەسەر کێشەکانی داوە و ئێستا ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک بۆ ئەو مەبەستە دراوە.



قایمقامی سۆران ئاشکراشی کردووە کە بڕیار لەسەر درووستکردنی یاریگایەکی سەردەمی لە شوێنی یاریگای ناوشاری سۆران و درووستکردنی یاریگایەک بۆ سەنتەری شارەدێی سیدەکان و چارەسەرکردنی زەوییە بەتاڵەکان بە لیژنەیەکی تایبەت دراوە.



ڕاشیگەیاندووە کە لە داهاتوودا ژمارەیەک پڕۆژەی دیکە بۆ شاری سۆران ڕادەگەیەنرێت
bas news-
Top