شاره‌زايانى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگى رۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌نه‌وه
له‌و ميانه‌يه‌دا، مێریدێس سهمپتهر شرۆڤه‌كاری سیاسی تايبه‌ت رايگه‌ياند، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت رۆڵێكی به‌رچاو بگێڕێت، كێشه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئێران نه‌گه‌یشتنه به گفتوگۆ له ئاكامی نه‌مانی متمانه و هانده‌ر له‌نێوانیاندا، گفتوگۆیه‌ك كه چاره‌سه‌ری ئه‌م له‌یه‌ك نه‌گه‌یشتنه بكات.
هه‌روه‌ها باربارا سلاڤین، پسپۆری كاروباری ئێران له دامه‌زراوه‌ی ئه‌تلانتیك گوتى: هه‌ر بیرۆكه‌یه‌ك كه ئه‌مریكا په‌یڕه‌وی بكات بۆ دانانی به‌ربه‌ست له نێوان عێراق و ئێران‌دا پێم وایه به راستی شتێكی واقیعی نیه.
هاوكات ئێلیزابێس رۆسێنبێرگ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی وزه و ئابووری له سه‌نته‌ری ئاسایشی ئه‌مریكی گوتى: شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كورد له عێراقدا گرنگی ده‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیيه‌كانى له عێراق و توركیا و هه‌روه‌ها گرنگه بۆپرسی سزاكانیش به‌سه‌ر ئێران‌دا.
k24-
