ئه‌مه‌ريكا و فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده چاره‌نووسى رۆژهه‌ڵاتى فورات تاوتوێ ده‌كه‌ن
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە، كە ئەمڕۆ شاندێكی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە لە ژمارەیەك فەرماندەی سەربازی فەرەنسی و ئەمریكی پێكھاتووە، لە شاری عه‌ين عیسا، لەگەڵ سەركردایەتی ھێزەكانی سووریای دیموكرات كۆدەبێتەوە و تێیدا باس لە ھەڕەشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژھەڵاتی فورات و چارەنووسی ناوچەكە دەكرێت.
بە گوێرەی روانگەى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، بڕیارە ھەر دوولا بگەنە لێك تێگەیشتنێكی نوێ لە رۆژھەڵاتی فورات بۆ كۆتاییھێنان بە ھەڕەشەكانی توركیا.
k24-
