ڤیدیۆی دانپێدانانی تۆمه‌تبارێك كه 20 ده‌فته‌ر دۆلاری دزیوه
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی سلێمانی، دوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن كارگه‌یه‌كی درووستكردنی بۆڕی پلاستیكی و ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس له دزینی پاره‌ی كارگه‌كه‌یان، هێزه‌كانی به‌شی نه‌هێشتنی تاوان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد و، له‌كاتی لێدانه‌وه‌ی كامێرای چاودێری ژووری ژمێریاری كارگه‌كه، ئاشكرا بوو كه كارمه‌ندێكی ناو كارگهكهیه ئه‌و كاره ده‌كات.
وه‌ك له گرته‌كه‌شدا دیاره، له دانپێدانانه‌كه‌یدا تۆمه‌تباره‌كه ئه‌و راستییه ده‌دركێنێت، له ساڵی 2014ـه‌وه به به‌رده‌وامی پاره‌ی له خه‌زێنه‌ی كارگه‌كه ده‌رهێناوه و تائێستا بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی دزیویه‌تی گه‌یشتووه‌ته 200 هه‌زار دۆلار "20 ده‌فته‌ر".
ئێستاش تۆمه‌تباره‌كه به‌گوێره‌ی مادده‌ی "446" له یاسای سزاكانی عێراق به‌ندكراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی به‌رده‌وامه.
k24-
