لاوانی پارتی دەبێتە ئەندامی لاوانی پارتێکی گەورەی پەرلەمانی ئەوروپی

 لاوانی پارتی دەبێتە ئەندامی لاوانی پارتێکی گەورەی پەرلەمانی ئەوروپی
یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەبێتە ئەندامی لاوانی پارتێکی گەورەی پەرلەمانی ئەوروپا.

فەلاح حەسەن، جێگری سکرتێری لاوانی سیاسیی جیهان و نوێنەری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە ئەوروپا رايگەیاند، یەکێتییەکەی ماوەی شەش ساڵە کار دەکات بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی لاوانی گەلانی ئەوروپا، کە حزبەکەیان خاوەنی فرکاسیۆنێکی گەورەی پەرلەمانی ئەوروپایە.

فەلاح حەسەن هەروەها رایگەیاند، لە کۆنگرەی 12ـەیەمی رێکخراوی لاوانی پارتی گەلانی ئەوروپا لە ئەسینا، کە لەم هەفتەیەدا بەسترا، بە دەنگی %94ـی ئەندامانی کۆنگرەکە، یەکێتیی لاوانی دیموکراتی جیهان بە ئەندامی لاوانی پارتی گەلانی ئەوروپا هەڵبژێردرا.

نوێنەری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە ئەوروپا ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەو دەستکەوتەی یەکێتییەکە مایەی شانازییە بۆ گەلی کوردستان، چونکە لەمەودوا ئاڵای کوردستان لە بارەگای سەرەکیی رێکخراوەکە دادەندرێت.

فەلاح حەسەن جەختی لەوە کردەوە، کە هەوڵ دەدا بوونە ئەندامی لاوانی پارتی گەلان بکاتە مینبەرێک بۆ گەیاندنی پەیامی لاوانی کوردستان بە لاوانی پارتی گەلان و پەرلەمانی ئەوروپاش.

فراکسیۆنی پارتی گەلانی ئەوروپا (EPP) لە پەرلەمانتارانی سەر بە پارتەکانی گەلان لە وڵاتانی ئەوروپی دروست کراوە و لەکۆی 750 کورسیی پەرلەمانی یەکێتییەکە، 217 کورسییان هەیە.

یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان رێکخراوێکی جەماوەریی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی 1953 دامەزراوە و جگە لە پەروەردەکردنی لاوان لەسەر بنەمایەکی نەتەوەیی، گرنگیی بە پرسەکانی لاوان دەدات و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەدات.










باسنيوز
Top