لە سۆران بۆ هەر ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە 10 هەزار دینار دیاری کرا
عەبدولقادر ئیسماعیل، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی سۆران، ڕايگەیاند: ”ئەمڕۆ پێنج شەممە 8/11/2018 لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە قایمقامیەتی سۆران، نرخی پێدانی ئەمپێری كارەبا بە هاووڵاتییانی سۆران بە 44 دینار دیاری كرد، بەمەش بۆ هەر ئەمپێرێك كارەبای مانگـی رابردوو 10 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت و خاوەن مۆلیدەكان پارەكە كۆدەكەنەوە".
بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە لەوانەیە وەرگرتنی ئەم برە پارەیە لە هەندێك گەڕەك بۆ هەندێك شوێن جیاواز بێت، چونكە بەپێی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای مۆلیدە ەبێت، لەم مانگەشدا خاوەن مۆلیدەكان ئاگاداركراونەتەوە كە كاتژمێر 5ی ئێوارە تا 12ی شەو كارەبا بە هاووڵاتییان بدەن.
باسنيوز
