كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ناڕه‌زایی لێ ده‌كه‌وێته‌وه
ئه‌زوه‌ر جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی حاجیاوای سه‌ر به شاری ڕانیه، ڕايگه‌یاند: ”له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كۆمپانیای پاككردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك له‌گه‌ڵ كرێكاره‌كانیدا، كۆمپانیاكه كرێیهكهیانی كه‌مكردۆته‌وه له 400 هه‌زار دیناره‌وه و بۆ 250 هه‌زار دینار“.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی حاجیاوای، ئەوەشی خستە روو، کە هاوشێوه‌ی كرێكاران، پێیانوایه ئه‌و كرێیه زۆر كه‌مه و باری بژێوی و گوزه‌رانی كرێكاران ڕه‌چاو نه‌كراوه، بۆیه له‌ڕێگای قایمقامیه‌ت و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی شارهوانییهكانییهوه، به‌دواداچوونی پێویست دەكه‌ن، تاکو كرێكه‌یان وه‌ك پێشووتر لێ بكه‌نه‌وه.
به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه زۆربه‌ی كرێكارانی پاككه‌ره‌وه له سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌ستییان له كار هه‌ڵگرته‌وه‌و تا چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كه‌یان ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌یان.
باسنيوز
