حەمەڕەشید هەرەس: خیانەت نەبوایە ئەمریکا پشتگیری لە ڕیفراندۆم دەکرد
حەمەڕەشید ھەرەس، نووسەر و چاودێری سیاسی ڕایگەیاند: "ئەمریکا دەوڵەتێکی سەرمایەدارە و ئەوان بەرژەوەندیی سەرمایەداریی خۆیان لەگەڵ ھەر وڵاتێکدا ھەبێت، پشتگیری لەو وڵاتە دەکەن، بێگومان ئەمریکا ھەرگیز شوێنی متمانەی ھیچ بزووتنەوایەکی ڕزگاریخوازی نەبووە”. گوتیشی: "کاتێک بارزانی پرۆسەی ڕیفراندۆمی ئەنجام دا، گرنگ ئەوە بوو بارزانی باش ئەوەی دەزانی کەئەگەر ئەو مەوزووعی خایەنەت و پاشقولە نەبوایە، ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەمریکا مەجبوور دەبێت پشتگیری لە ڕیفراندۆنی سەربەخۆیی کوردستان بکات".
ئاماژەی بەوەش دا، “بارزانی باش دەیزانی ئەگەر کورد خۆی ھەوڵی سەربەخۆیی نەدات، ئەمریکا و وڵاتە زلھێزەکانی دیکە ھەرگیز پشتگیریی سەربەخۆیی کوردستان ناکەن، بۆیە بە پێویستی زانی گەلی کورد ڕیفراندۆم بکات و داوای مافی سەربەخۆبوونی خۆی بکات”.
ئەوەشی نەشاردەوە کە ١٦ی ئۆکتۆبەر ڕێگرییەکی گەورە بوو لەبەردەم سەربەخۆیی کوردستان.
باسنیوز
