حەمەڕەشید هەرەس: خیانەت نەبوایە ئەمریکا پشتگیری لە ڕیفراندۆم دەکرد

 حەمەڕەشید هەرەس: خیانەت نەبوایە ئەمریکا پشتگیری لە ڕیفراندۆم دەکرد
نووسەرێکی بەناوبانگی شاری سلێمانی ڕای گەیاند، سەرۆک بارزانی باش ئەوەی دەزانی کە ئەگەر کورد خۆی هەوڵی سەربەخۆیی نەدات، ئەوا “کەس بە دیاری پێی نادات”، بۆیە هەنگاوی بەرەو ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان نا، بەڵام دواتر “خیانەت” ڕۆڵێکی گەورەی لە دۆخەکەدا گێڕا.

حەمەڕەشید ھەرەس، نووسەر و چاودێری سیاسی ڕایگەیاند: "ئەمریکا دەوڵەتێکی سەرمایەدارە و ئەوان بەرژەوەندیی سەرمایەداریی خۆیان لەگەڵ ھەر وڵاتێکدا ھەبێت، پشتگیری لەو وڵاتە دەکەن، بێگومان ئەمریکا ھەرگیز شوێنی متمانەی ھیچ بزووتنەوایەکی ڕزگاریخوازی نەبووە”. گوتیشی: "کاتێک بارزانی پرۆسەی ڕیفراندۆمی ئەنجام دا، گرنگ ئەوە بوو بارزانی باش ئەوەی دەزانی کەئەگەر ئەو مەوزووعی خایەنەت و پاشقولە نەبوایە، ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەمریکا مەجبوور دەبێت پشتگیری لە ڕیفراندۆنی سەربەخۆیی کوردستان بکات".

ئاماژەی بەوەش دا، “بارزانی باش دەیزانی ئەگەر کورد خۆی ھەوڵی سەربەخۆیی نەدات، ئەمریکا و وڵاتە زلھێزەکانی دیکە ھەرگیز پشتگیریی سەربەخۆیی کوردستان ناکەن، بۆیە بە پێویستی زانی گەلی کورد ڕیفراندۆم بکات و داوای مافی سەربەخۆبوونی خۆی بکات”.

ئەوەشی نەشاردەوە کە ١٦ی ئۆکتۆبەر ڕێگرییەکی گەورە بوو لەبەردەم سەربەخۆیی کوردستان.











باسنیوز
Top