وەزارەتی تەندروستی لەبارەی قەدەغەکدنی جۆرە دەرزییەکەوە ڕوونکردنەوە دەدات
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، ئەو جۆرە دەرزییەی کە حکوومەتی عێراق قەدەغەی کردووە، لە هەرێمی کوردستاندا تۆمار نەکراوە.
د. خاڵس قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ئەو نووسراوەیە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەغدا دەرچووە، ئێمە پێش ساڵێک دەرزی (ampiclox vail)مان قەدەغە کردووە، ناوەکەشی لە تۆماری دەرمانەکانی هەرێمی کوردستاندا نییە، هەر دەرمانێک تۆمار نەکرابێت و بوونی هەبێت، ئەوا بە قاچاخ هێنراوە“.
گوتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی دووپاتی کردەوە، کە تیمەکانیان لە بینینی ئەو جۆرە دەرزییە ئاگادار کردووەتەوە، ئەگەر بینرا، ئەوا دەستی بەسەردا دەگیرێت، چونکە هەر دەرمانێک تۆمار نەکرابێت نابێ بوونی هەبێت.
ئەوەشی خستە ڕوو، کە هەر شێک زیان بە تەندروستیی هاووڵاتیی بگەیەنێت، قەدەغە دەکرێت.
باسنیوز
