لە سنووری پیرانشار کاسبکارێک بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2018/11/8 هێزە ئەمنییەکانی ئیران لە شاری پیرانشار و لە شوێنێک بەناوی کۆسە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ داوەتە بەر دەستڕیژی گوللە و شۆفێرەکەیان کوشتووە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، ناسنامەی ئەو کاسبکارە کوردە "سەلاح ئیسفەندوەند" تەمەن 28 ساڵ و خەڵکی مەهاباد ڕاگەیاندراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە ڕاگەیاندووە ئەو هێزانە لە کاتێکدا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی سەلاح کردووە کە هیچ بارێکی پێ نەبووە.
Basnews
