لە سنووری پیرانشار کاسبکارێک بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا

 لە سنووری پیرانشار کاسبکارێک بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا
هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری پیرانشار بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کرد و شۆڤیرەکەیان کوشت.



بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2018/11/8 هێزە ئەمنییەکانی ئیران لە شاری پیرانشار و لە شوێنێک بەناوی کۆسە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ داوەتە بەر دەستڕیژی گوللە و شۆفێرەکەیان کوشتووە.



بەپێی هەمان سەرچاوە، ناسنامەی ئەو کاسبکارە کوردە "سەلاح ئیسفەندوەند" تەمەن 28 ساڵ و خەڵکی مەهاباد ڕاگەیاندراوە.



سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە ڕاگەیاندووە ئەو هێزانە لە کاتێکدا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی سەلاح کردووە کە هیچ بارێکی پێ نەبووە.












Basnews
Top