كونسوڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر هاوكاری دارایی ژماره‌یه‌ك قوتابی خوێندنگایه‌كی ئایینی شاری هه‌ولێر ده‌كات
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له په‌یجی فه‌رمی كونسوڵخانه‌كه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك رایگه‌یاندووه: "هاوكارییه‌كه دراوه‌ته 20 قوتابی و بۆ به‌شداریكردنه له پرۆگرامی زمانی ئینگلیزی و بۆ ماوه‌ی 2 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، گرێگ مۆریسۆن، كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا به وه‌كاله‌ت، به‌م دواییانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی مزگه‌وتی سه‌واف و قوتابخانه‌ی شه‌هید عه‌بدوڵڵا پهڵپیتانی ئیسلامی كردووه و ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی دوو مانگ هاوكاریی ئه‌و قوتابیانه ده‌كات كه به‌شداریی پرۆگرامی زمانی ئینگلیزی ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه مۆریسۆن گوێبیستی زانیاری بووه دەربارەی ئایینی ئیسلام لە هەرێمی کوردستان و گفتوگۆی لەسەر گرنگی گیانی یەکترقبوڵکردن و پێکەوەژیان لە نێوان گۆمەڵگە ئایینیەکانی هەرێمی کوردستان كردووه".
K24
