نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌ی قوربانیانی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان به‌ده‌یان هه‌زار مه‌زه‌نده ده‌كات
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه یاسین كه‌ریم، به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌یمانگای دادوه‌ری پزیشكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بكرێت و ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه، ژماره‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان و قوربانیه‌كان له‌وه زیاترن كه‌باس ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه فه‌رمییه‌كان ئه‌و گۆڕه بهكۆمهڵانهش كه له‌ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم و پارێزگای موسڵ دۆزراونه‌ته‌وه، به‌شی زۆری قوربانیه‌كان كوردانی ئێزیدین، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه ناسنامه‌كانیان ساغ بكرێته‌وه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، خورشید خرواتانی، پزیشكی توێژه‌ری گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌ڵێت، بۆ ناسینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی روفاته‌كان پێویسته پشكنینی "DNA" و ئێسك و ددانهكانیشیان بۆ دیاریكردنی ته‌مه‌نیان بكرێت.
له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2014 تا 2017 داعش رووبه‌رێكی فراوانی له عێراق داگیر كردبوو، به‌گوێره‌ی دوایین راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش داعش له‌و ناوچانه تاوانی جه‌نگی و كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامداوه و روفاتی قوربانیه‌كانیشی له گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا حه‌شارداوه، كه به‌ده‌یان هه‌زار قوربانی مه‌زه‌نده ده‌كرێن، به‌ڵام تائێستا نه حكومه‌تی عێراق و نه‌هیچ لاینێكی دیكه به بیانووی جۆراوجۆر كاریان له‌سه‌ر ناسینه‌وه‌ی روفاته‌كان و ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی قوربانیه‌كان نه‌كردووه.
k24-
