بەهۆی رووداوێکی هاتۆچۆوە دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا
ئازاد تەها، بەرپرسی ژووری پەیوەندی و راگەیاندن لە بەڕێوبەراتی هاتۆچۆی پارێزگای دهۆک راگەیاند، رووداوەکە لە سنوری ناحیەی باشیک لەنزیک گوندی "سێکان" روویداوە، بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی گەنج کە تەمەنیان لە نێوان 25 بۆ 35 ساڵیدایه، گیانیان لە دەستدا و دوو کەسی دیکه‌ش برینداربوون، کە برینی یەکێکیان سه‌خته.
ئەو بەرپرسەی هاتۆچۆ ئاشكراشیكرد، هەردوو ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری بارهه‌ڵگری دووتەنی و ئۆپڵ ڤیکترا بوون، روودانی رووداوەکەشی بو خێرایی لێخۆرین و پابه‌ندنه‌بوون بە رێنمایەکانی هاتۆچوو گەڕاندەوە.
داواشی لەشۆفێران کرد، زیاتر پابه‌ندی رێنمایەکانی هاتوچۆ بن، بەتایبەت لە ئێستادا کە وەرزی سه‌رما ده‌ستی پێكردووه و به‌هۆی بارانبارینه‌وه مه‌ودای بینین كه‌م ده‌بێته‌وه.
k24-
