نوێنه‌رانی كه‌ركووك پشكی شاره‌كه‌یان له بودجه‌ی گشتی عێراق ره‌تكرده‌وه
هاووڵاتیانی كوردیش له‌و شاره ده‌ڵێن: له‌كاتێكدا خزمه‌تگوزاری له‌و شاره سنوورداره و هیچ شتێكی ئه‌وتۆ پێشكه‌ش به هاووڵاتیان ناكرێت و، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا بۆ عه‌ره‌به‌كانه و كورد جگه له‌وه‌ی به به‌رده‌وامی رووبه‌ڕووی زۆرداری ده‌بێته‌وه، به‌ته‌واوه‌تی په‌راوێزیش خراوه.
هه‌ر له‌باره‌ی پشكی كه‌ركووك له بودجه‌ی گشتی عێراقدا، مه‌ریوان نادر، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه، "به به‌راورد له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق و ژماره‌ی دانیشتوان و ساڵانی رابردووش، پشكی كه‌ركووك زۆر كه‌م كراوه‌ته‌وه، بۆیه ئێمه رهتمانكردووهتهوه و سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته ئه‌و پڕۆژه یاسایه بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، چونكه له دابه‌شكردنی پشكی پارێزگاكان هیچ بنه‌مایه‌كی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له‌به‌رچاو نه‌گیراوه".
ماوه‌ی ساڵێكه، کە بەغدا پارێزگارێکی سەپێندراوی بۆ كه‌ركووك داناوە، تاکو ئێستا بڕی 82 ملیار دیناری بۆ خەرجی ئه‌و پارێزگایه ناردووه، ئەو بڕە پارەیەش لەلایەن ئیدارەی شارەکەوە بەبێ ئاگاداری ئەنجومەنی پارێزگا و دیوانی جاودێری دارایی و دەستەی ده‌ستپاكی خەرج کراوە.
kdp-
