ئاكرەیی: ئاڵوگۆڕی بارزگانی لە ھەرسێ مەرزی فەرمیی نێوان ھەرێم و ئێران، بەردەوامە

ئاكرەیی: ئاڵوگۆڕی بارزگانی لە ھەرسێ مەرزی فەرمیی نێوان ھەرێم و ئێران، بەردەوامە
بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێم و ئێران ڕایدەگەیێنێت، ئاڵوگۆڕی بارزگانی لە نێوان ھەرێم و ئێراندا بەردەوامە و، تا ئێستایش ھیچ وڵاتێك داوای نەكردووە ئەو ئاڵوگۆڕە رابگیرێت.

سەبارەت بە جێبەجێكردنی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران، كە لە پێنجی ئەم مانگەوە دەستی پێكردووە، عەبدوڵڵا ئاكرەیی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێم و ئێران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای دەرچوونی بڕیاری جێبەجێكردنی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران، ھیچ گۆڕانكارییەك بەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ھەرێم و ئێراندا نەھاتووە و وەك خۆیەتی، رۆژانەیش ئاڵوگۆڕی بارزگانی لە ھەرسێ مەرزی فەرمیی نێوان ھەرێم و ئێران، بەردەوامە".

ئاكرەیی گوتیشی: "تا ئێستا نە ئەمەریكا و نە عێراقیش ھیچ داواكارییەكیان لە ئێمە نەكردووە كە ئاڵوگۆڕی بارزگانی لەگەڵ ئێران رابگرین و، ھەر كاتێكیش داواكارییەكی لەو جۆرە كرا، ئێمەیش ھەڵوێستی خۆمان دەبێت، بەڵام تاوەكو ئێستا ئاڵوگۆڕی بارزگانی بەردەوامە و هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەھاتووە".

دەشڵێ: "ھەر بڕیارێك لەسەر ئەو پرسە بدرێت، بە فەرمی ئێمە ئاگادار دەكرێینەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا داواكاریی لەو شێوەیە نەبووە".
kdp-
Top