مهسروور بارزانی و فهرماندهی گشتی تیمی هاوبهشی ئۆپهراسیۆنه تایبهتییهكان له عێراق و سووریا كۆبوونهوه
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم بارەوە گوتی: "ئەو کردەوە نامرۆڤانەی داعش دەچێتە خانەی تاوانی جینۆساید. ئەمە سەرەڕای سووتانی گوند و ماڵ و ڕفاندنی هەزاران پیاو و ئافرەت و منداڵی ئێزدی و ئایینەکانی دیکە و مامەڵەکردن لەگەڵیان وەک سەبییە و فرۆشتنیان لە بازاڕەکانی مووسڵ و ڕەققە، بۆ ئەم مەبەستەش حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی 25/11/2014 لێژنەیەكی دامەزراند بۆ كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون لە كەیسی ئێزدییە ڕفێندراوەكان و بوودجەیەكی تایبەتی تەرخان كردووە بۆ ڕزگارکردنیان و لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی حکوومەتی هەرێم توانراوە ژمارەیەکی زۆر لە ڕفێندراوەکان ئازاد بکرێن.
د. دیندار زێباری دەربارەی ژمارەی قوربانیانی ئێزدی کە ڕفێندراوان و دواتر بە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئازاد کراون، گوتی: بە پێی دوایین ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ژمارەی ئافرەتە ڕفێنردراوەکان بەم شێوەیە بووە: لە ئەنجامی داگیرکردنی ناوچەکانیان لە لایەن داعشەوە نزیکەی (360000) سێسەد و شەستهەزاریان ئاوارە بوون و (1293)یان شەهید بوون، (6417) هاووڵاتیی کوردی ئێزدی ڕفێندراون، لەوانە (3548)یان ئافرەت و (2869)یان پیاو بوون، بە هەوڵ و کۆششەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تا ڕۆژی 10/10/2018 توانراوە (3331) کەسیان ئازاد بکرێت، لەوانە (1159) ئافرەت و (337) پیاو و (960) کچ و (875)کوڕ، بەڵام سەرەڕای ئەم هەوڵانەش تا ئێستا زیاتر لە (٣٠٠٠) کەس لە ئێزدییە ڕفێندراوەکان بێسەروشوێنن.
د. دیندار زێباری ئاماژەی بەوەش کرد کە داعش بێ جیاوازی تاوانی دژی پێکهاتە ئایینییەکان ئەنجام دا و لەم بارەوە گوتی: لە دوای هێرشەکانی تیرۆریستانی داعش جگە لە ڕفاندنی هاووڵاتیانی کوردی ئێزدی، پەیڕەوانی ئایین و ئایینزاکانی دیکەش لەو کارە دڕندانەی داعش بێبەش نەبوون و ژمارەیەکی زۆریان ڕفێندران، لەوانەش کریستیانەکان کە نزیکەی (٢٠٠) دوو سەد هەزاریان ئاوارە بوون و ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها ژمارەیەکی زۆریشیان ڕفێندراون، بەم شێوەیە: ژمارەی ئەو ڕفێندراوانەی کە کەیسەکانیان لە ٣/٤/٢٠١٧ تاکو ڕێکەوتی ١٨/٧/٢٠١٧ دیکیۆمینت کراوە (٢٥٠) کەس بووە، لەوانە (٨٢)یان ئافرەت و (168) پیاو بوون. لەو ژمارەیە (١٧٤)یان بە شێوازی جۆراوجۆر ڕزگار کراون، بەڵام تا ئێستا (٧٦)یان ڕزگار نەکراون، لەوانەی کە ڕزگار نەکراون، ژمارەیەکیان ئافرەتن.
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیشی ئاشکرا کرد کە جگە لەو هاووڵاتیانەی ڕفێندراون ژمارەیەکی زۆریشیان شەهید بوون و لەم ڕووەوە ئاشکرای کرد: دوای نەمانی کۆنتڕۆڵی داعش بەسەر ناوچەکەدا تا ئێستا (٦٩) گۆڕی بەکۆمەڵ و دەیان گۆڕی تاک لەو ناوچانە دۆزراوەنەتەوە کە لە دەست داعش ڕزگار کراون کە بەشی هەرەزۆری قوربانییەکانی کوردانی ئێزدی بوون و پرۆسەی گەڕان و دۆزینەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بەردەوامە. لە لایەکی دیکەوە داعش تەنیا بە کوشتن و ڕفاندن نەوەستا، بەڵکو چەندین مەزار و شوێنە ئایینەکانی ئێزدی و کریستیانیان تەقاندەوە، لەوانە لە کۆی (٣١٥) مەزار و شوێنە ئایینییەکانی تایبەت بە ئێزدییەکان هەبوو، بەڵام داعش (٦٨)یانی تەقاندەوە و خاپووری کردن، ئەمە جگە لە دەیان مەزار و شوێنی ئایینی ئێزدییەکان و پێڕەوانی ئایین و مەزهەبەکانی دیکە وەک کریستیان و کاکەییەکان.
دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیشی خستە ڕوو، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ڕزگارکردنی ئەو ئێزدیانەی کە تا ئێستا بێسەروشوێنن و ئەوانەیشی کە ئازاد کراون ههمان مافی ئافرهتانی ههرێمیان ههیه و به پێی ئهو یاسا و ڕێوشوێنانهی له ههرێم پیاده دهكرێن، ئهوانیش مافیان پارێزراو دهبێت و هەوڵی جددی داوە بۆ دووبارەگەڕاندنەوەی ئافرەتە ڕزگارکراوەکان بۆ نێو کۆمەڵگا و لەم بارەوە سهنتهرى ڕاوێژكارى خێزانى لە پارێزگای دهۆك دامەزراندووە، كه له كۆمهڵێك خهڵكى پسپۆڕى یاسایى و دهروونى پێك هاتووه و بهردهوام له خزمهتكردنى كەیسهكانى ژنانى ئێزدیدایه و توانراوە هاوكاریى زیاتر له (2000) ئافرهت بکرێت لهم ژمارهیه زیاتر له (1000) ئافرهت تهمهنیان له سهرووى (18) ساڵهوهیه، ئهوهش به گواستنهوهىان بۆ نهخۆشخانه و چارهسهركردنیان و ئارامكردنهوهى لایهنى دهروونییان لە لایهن پسپۆڕانى دهروونناس و كۆمهڵناسەوە.
kdp -
