کۆمارییەکان سێنات و دیموکراتەکان هاوسیان کۆنتڕۆڵ کرد
دوێنێ ئەمەریکا نوێنەرانی خۆی لە سێنات و هاوس هەڵبژارد، لەم هەڵبژاردنەدا وەک پێشبینی دەکرا کە دیموکراتەکان براوەی هاوس، واتە پەرلەمانی ئەمەریکا بن، بە ٢١٩ کورسی بەرانبەر بە ١٩٣ کورسی بۆ کۆمارییەکان، دیموکراتەکان هاوسیان کۆنتڕۆڵ کرد و بوونە زۆرینە.
لە سێناتدا کە بە ئەنجومەنی پیران ناسراوە، کۆمارییەکان توانییان جارێکی دیکە زۆرینە بن و بە ٥٢ کورسی بەرانبەر بە ٤٥ کورسی بوونە زۆرینەی سێنات.
دیموکراتەکان لەگەڵ ئەوەی بوونە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانی ئەمەریکا، بەڵام بەربەستێکی دیکەیان لە پێش ما کە نەیانتوانی لێی سەرکەوتوو بن، ئەویش سێناتە و کۆمارییەکان بە زۆرینە مانەوە، چونکە هەر پڕۆژەیاساییەک لەوێ ئەگەر بە دڵی کۆمارییەکان نەبێ، دەتوانن بە زۆرینە لە سێنات ڤیتۆی بکەن.
kdp-
