لە دەڤەری مێرگەسۆر کێڵگەیەکی پەلەوەر سووتا

لە دەڤەری مێرگەسۆر کێڵگەیەکی پەلەوەر سووتا
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، ئاماژە بەوە دەدات، کە لە دەڤەری مێرگەسۆر، لە کێڵگەیەکی پەلەوەر سووتا.

عەمید عیماد کەنعان، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، رايگەیاند: ”پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 7/11/2018 بنکەی بەرگری شارستانی بلێ لەسنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لەدەڤەری بارزان، ئاگادار کرایەوە بە بوونی رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە لە کێڵگەی بەخێوکردنی پەلەوەری هاووڵاتی لەگوندی سفتێ سەر بە شارۆچکەی مێرگەسۆر".

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە تیمەکانی بەرگری شارستانی بلێ، گەیشتنە شوێنەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، کە سەقفی بیناکە و هندێ دەرگاو پەنجەرەکانی سوتابوون، لەگەڵ گەیاندنی زیان بە کێڵگەکە، تیمەکانیان لە شوێنەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن و لەداهاتوودا زنیاری دەخەنە ڕوو.

ئاشکراشی کرد، کە بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت ئاگر کەوتنەوەکە بەهۆی غازەوە بوو بێت.











باسنيوز
Top