وەزارەتی ناوخۆی عێراق زمانی كوردی بۆ لۆگۆی وەزارەتەكە زیاد كرد.
لە لۆگۆكەی وەزارەتی ناوخۆ، وێنەی سەری باز كە ھێمای كۆماری عێراقە ھەیە و لەژێرەوەش دوو شمشێر و دوو قەدی داری خورما دەبینرێن. لای چەپیشی بە كوردی نوسراوە وەزارەتی ناوخۆ.
ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر نووسین بە زمانی كوردی لەسەر ئەو لۆگۆیە نەبوو، دوای دەستبەكاربوونی عادل عەبدولمەھدی وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق.
K24 -
