لە ناوەڕاستی میسان دەستڕێژی گوللەیان لە ئیسماعیل جابری، بەڕێوەبەری گرتووانەی عیمارە کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7/11/2018 میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، ژمارەیەک چەکدار لە شەقامی مەداریس لە ناوەڕاستی میسان دەستڕێژی گوللەیان لە ئیسماعیل جابری، بەڕێوەبەری گرتووانەی عیمارە کردووە.
هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، ئیسماعیل جابری لەو کردە تیرۆریستییە رزگاری بووە، بەڵام زیانێکی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە.
بەهۆی ناکارایی هێزە عێراقییەکان و بڵاوبوونەوەی دەیان گرووپ و میلیشیای تاوانکاری و تیرۆریستی، رۆژانە لە شارەکانی عێراق بە تایبەت بەغدای پایتەخت، تەقینەوە، کردەی تیرۆریستی، کوشتن و رفاندنی هاووڵاتییان روو دەدەن.
باسنیوز
