کۆمارییەکان زۆرینەی کۆنگرێسیان بەدەست هێنایەوە
کۆنگرێسی ئەمریکا بەگشتی 435 ئەندامی هەیە کە تاکوو بەرلە هەڵبژاردنی دوێنێ، کۆمارییەکان بە 235 کورسی، زۆرینەیان بەدەستەوە بوو. هەر پارتێک بۆ بەەەدەستەوەگرتنی زۆرینەی پەرلەمان دەبێ لانیکەم 218 کورسی هەبێت، دیموکراتەکان بۆ ئەوەی ببنە زۆرینە، دەبوا لانیکەم 23 کورسیی کۆمارییەکانیش بەدەست بهێنن، میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن دیموکراتەکان توانیویانە زۆرینەی ئەنجومەنی نوێنەران مسۆگەر بکەن.
دەسەڵاتی سینا هەر لەدەستی کۆمارییەکان مایەوە
لە هەڵبژاردنی پاڵێوراوانی هەردوو پارتی سەرەکیی ئەمریکا (دیموکرات و کۆماری) بۆ بەدەستهێنانی 35 کورسیی سینا، پێکەوە کەوتنە پێشبڕکێیەوە. ئەنجومەنی سینا 100 نوێنەری هەیە کە کۆمارییەکان بە 51 کۆرسی تێیدا زۆرینە بوون و دیموکراتەکانیش دەبوا لانیکەم دوو کورسی لە ڕکابەرەکەی خۆی وەربگرێت، تاکوو لەوێش ببێتە زۆرینە. بەم حاڵەوە تاکوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە کاتی کوردستان، کۆمارییەکان توانیان 50 کورسیی خۆیان بپارێزن. بەو پێیەی کە ئەگەر ڕێژەی کورسییەکان یەکسان بێت، جێگری سەرکۆماریش بە کۆمارییەکان دەنگ بدات، کۆنگرێس هەر لە دەسەڵاتی کۆمارییەکان دەمێنێتەوە.
کۆمارییەکان لە ساڵی 2011ەوە زۆرینەی ئەنجومەنی نوێنەران و لە ساڵی 2015شەوە زۆرینەی سینایان بەدەست بووە و لە جانیڤەری 2017ەشەوە دەوڵەتی فیدراڵیان بەدەستەوە گرتووە و دیموکراتەکانیش لە دوو ساڵەی دەوڵەتی ئۆبامادا لە ساڵانی 2009و 2010 جیا دەوڵەتی فیدراڵ، کۆنترۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران و کۆنگرێسیشیان بەدەستەوە بوو.
هاوکات ئەمڕۆ دەنگدەرانی ئەمریکا لە 36 ویلایەتی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی حاکمی ویلایەتەکان دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان. سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی حاکمی ویلایەتەکان، بەمەبەستی پێشبردن، یان بەرەنگابوونەوەی یاساکانی دەوڵەتی فیدراڵ جێگەی بایەخە و لە هەمان حاڵدا ئەو دەرفەتە بە پارتی سەرکەوتوو دەدات کە لەو هەرێمەدا بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرکۆماری ئامدەکاری بکات.
باسنیوز
