ئه‌مه‌ريكا مليۆنان دۆلار بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى له باره‌ى سێ سه‌ركرده‌ى په‌كه‌كه ته‌رخان ده‌كات
چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌ك له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا رايانگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكا خه‌ڵاتى هه‌ر كه‌سێك ده‌كات، كه زانيارى سه‌باره‌ت به سێ سه‌ركرده‌ى ديارى په‌كه‌كه بداته ئه‌مه‌ريكا.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه، ئه‌مه‌ريكا 5 مليۆن دۆلار ده‌داته هه‌ر كه‌سێك زانيارى له باره‌ى موراد قه‌ره‌يلان و 4 مليۆن دۆلار بۆ هه‌ر كه‌سێك زانيارى سه‌باره‌ت به جه‌ميل بايك و 3 مليۆن دۆلار بۆ هه‌ر كه‌سێك زانيارى له باره‌ى دوران كالكان بداته حكومه‌تى ئه‌مه‌ريكا به مه‌به‌ستى ده‌ستگيركردنيان.
هه‌ريه‌ك له توركيا، ئه‌مه‌ريكا و يه‌كێتى ئه‌وروپا، پارتى كرێكارانى كوردستان وه‌ك پارتێكى تيرۆريست ده‌ناسێنن.
پارتى كرێكارانى كوردستان له 1979 دامه‌زراوه و له 15ى ئاب/ ئۆگستى 1984 شه‌ڕى چه‌كدارى دژى سوپاى توركيا راگه‌ياندووه.
له ماوه‌ى نزيكه‌ى چوار ده‌يه‌ى رابردوودا، زياتر له 40 هه‌زار كه‌س له ئاكامى شه‌ڕى نێوان سوپاى توركيا و گه‌ريلاكانى په‌كه‌كه له هه‌ردوولا كوژراوون.
سه‌رچاوه: ده‌يلى سه‌باحى توركى، (أخبار اليوم)ى ميسرى
k24-
