پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خوارد
یەكەم كۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە چوو و، لە كۆبوونەوەكەدا پەرلەمانتارانی گشت لایەنە سیاسییەكان سوێندی یاسایی خۆیان خوارد.
لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستاندا ھاتووە، كە دەقی سوێندی یاسایی پەرلەمانتاران، بەم شێوەیەیە: "بە خودای گەورە سوێند دەخۆم، كە بەرژەوەندیی گەلی كوردستان و یەكێتیی خاك و گەل و شكۆ و ماف و ئازادییەكانی ھاووڵاتیان و سامانی گشتی بپارێزم و ئەركی ئەندامێتی بە ڕاستی و دڵسۆزییەوە جێبەجێ بكەم".
دانیشتنەكەی پەرلەمان لە لایەن رێڤینگ ھرووری، ئەندامی فڕاكسیۆنی پارتی وەكو بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆكایەتی كرا، چونكە تاوەكو ئێستا ھیچ رێككەوتنێك لە نێوان لایەنە سیاسییەكاندا نەكراوە بۆ ئەوەی سەرۆكایەتیی نوێی پەرلەمان لە یەكەم دانیشتندا ھەڵبژێردرێت.
kdp-
