لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت به كێشه‌ى بودجه‌ى گشتیى 2019ى عێراق پێك دێت
د. مه‌یاده نه‌جاڕ، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "له دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا پرۆژه‌یاساى بوودجەی گشتیى 2019ى عێراق گفتوگۆى له‌باره‌وه كرا و له لایه‌ن زۆربه‌ى فراكسیۆنه‌كانى نێو په‌رله‌مانەوە تێبینى و ڕه‌خنه‌ى زۆرى له‌سه‌ر هه‌بوو، بۆیه ڕه‌ت كرایه‌وه."
له‌باره‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساكه بۆ حكوومه‌ت، د. مه‌یاده، ڕوونى كرده‌وه: "هێشتا بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ حكوومه‌ت نه‌دراوه، به‌ڵام بڕیار درا لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت له حكوومه‌ت و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ دیارىكردنى كه‌موكووڕییه‌كان و ئه‌و تێبینیانه‌ى لایه‌نه‌كان هه‌یانه له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه پێك بهێنرێت، ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانى چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزنه‌وه، پرۆژه‌یاساكه بگهڕێندرێتەوە بۆ حکوومەت."
نه‌جاڕ گوتى : "دانیشتنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ڕۆژى پێنجشه‌ممه ده‌بێت، ئینجا بڕیار له‌باره‌یه‌وه ده‌درێت."
له بوودجه‌ى گشتیى 2019ى عێراق داهاتەکان بە 105 تریلیۆن دینار خەمڵێنراون و خەرجییەکانیش بە 128 تریلیۆن دینار، هه‌روه‌ها کورتهێنان بە 22 تریلیۆن دینار و بوودجەی بەکاربەر بە 65 تریلیۆن دینار و بوودجەی وەبەرهێنان بە 32 تریلیۆن دینار خەمڵینراوە و پشکی هەرێمی کوردستانیش 12.67% دانراوە، کە دەکاتە هەشت تریلیۆن دینار .
kdp-
