تائێستا پشكنینى ساڵانه بۆ هه‌موو ئۆتۆمبیلێكى حكوومی ناكرێت
فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسى هاتوچۆى، هه‌ولێر ڕايگه‌یاند: ”له پێناو سه‌لامه‌تى هاووڵاتییان و ئۆتۆمبێله‌كانیان، ساڵانه پشكنین بۆ ئۆتۆمبێل ده‌كرێت و كه‌موكورتییه‌كیانیان پێ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت“.
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسى هاتوچۆى، ئەوەشی خستە روو، کە دواى داواكارییان كه ئه‌و پشكنینه ئۆتۆمبێله حكوومیه‌كانیش بگرێته‌وه، ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داوا كه ده‌ربڕدراوە، به‌ڵام به‌شێك له‌و ئۆتۆمبێله حكوومییانه تا ئێستا پشكنین و هه‌ززه‌ى ساڵانه ناكه‌ن، بۆیه له ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵدان، كه له‌مه‌ودوا بڕیاره‌كه ئه‌وانیش بگرێته‌وه.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە سەرباری ئەوەی بەشێک لە ئۆتۆمبێلە حکوومییەکان، هەزەیان نەکردووە، کەچی سه‌رپێچى و پابه‌ندنه‌بونیان به ڕێنمایى هاتوچۆ و تۆماركردنى خێرا ڕۆیشتن به كامێرا ده‌یانگرێته‌وه و غه‌رامه ده‌كرێن.
باسنيوز
