ڕاپه‌ڕین.. ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكى زۆر ماده‌ى هۆشبه‌ر گیرا
محه‌مه‌د فازڵ، به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى ئاسایشى ڕاپه‌ڕین ڕايگه‌یاند: ”له هه‌ڵمه‌تێكى هێزه‌كانی یاریده‌ده‌ریەتی ئاسایشی قه‌ڵادزێ له‌سه‌ر سنوورى ئێران توانییان ده‌ست به‌سه‌ر بڕی چوار كیلۆ و 400 گرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاك بگرن، كه ده‌ویسترا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه داخڵى سنووری هه‌رێمى كوردستان بكرێت.
به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى ئاسایشى ڕاپه‌ڕین، ئەوەشی خستە روو، کە هاوكات له هه‌ڵمه‌تێكى دیكه دا بڕی پێنج ده‌به‌ی (30 لیتری) و پێنج ده‌به‌ی (10) لیتری ترشی ئه‌سید ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا كه ده‌ویسترا ببردرێته وڵاتی ئێران بكرێت، گوتیشی: ”له‌ئێستا لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه ده‌ستى پێكردووه“.
باسنيوز
