سه‌رۆكی نه‌ژادپه‌رسته‌كانی توركیا بەتوندی وەڵامی ئه‌ردۆغان دەداتەوە
هه‌فته‌ی رابردوو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەركۆماری توركیا له وتارێكدا گوتبووی "من توركم و شانازی به‌توركبوونی خۆمه‌وه ده‌كه‌م، به‌ڵام نابێت توركچییه‌تی بكه‌ین و نه‌ژادپه‌رست بین. ئه‌گه‌ر ئه‌و مافه به‌خۆمان بده‌ین كه توركچییه‌تی بكه‌ین، ده‌بێت ئه‌و مافه‌ش به‌كورد بده‌ین كوردچییه‌تی بكەن".
ئه‌مڕۆ له وتارێكدا له به‌رده‌م گرووپی پارته‌كه‌ی له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی وه‌ڵامێكی توندی ئه‌ردۆغانی دایه‌وه.
باخچەلی گوتی ئه‌وه‌ی ببینێت توركچییه‌تی نه‌ژادپه‌رستییه، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مێژوویی كردووه.
باخچه‌لی گوتیشی "شانازی به‌توركچییه‌تی خۆمانه‌وه ده‌كه‌ین، توركم و توركچیم و ده‌شزانین له‌پێناو میلله‌ته‌كه‌مان چۆن به‌ره‌و مردن بڕۆین".
باسنيوز
