ھاتوچۆی سلێمانی خزمەتگوزارییەکی نوێ دەخاتە بەردەستی ھاووڵاتییان
ئەمڕۆ سێشەممە 6/11/2018، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "لە ھەنگاوێکی نوێدا بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی (بەشی مۆڵەت) فۆرمێک دەخاتە بەردەستی ھاووڵاتییان، کە بۆ سێ جۆر مامەڵە دەتوانرێت بەکار بھێنرێت، ئەوانیش بریتین لە: گواستنەوەی مۆڵەت، لەناوچوونی مۆڵەت و پشکنینەوە".
باس لەوەش کراوە: "ئەم فۆڕمە ھاوزڵاتی دەتوانێت خۆی پڕی بکاتەوە و پێویست بە نووسینی داواکاری ناکات، بەم زوانە فۆرمەکە لە ماڵپەڕی ھاتوچۆی سلێمانی و لە بەشی مامەڵەی ھاووڵاتییان دادەنرێت و دەتوانن دایبەزێنن".
باسنيوز
