قوباد تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید لە دانیشتنەکەی پەرلەمان بەشدارییان نەکرد
لە کاتێکدا ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی ١٠ی ٢٠١٨، یەکەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو، بەڵام هەریەک لە قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی لیستی (نەوەی نوێ) لە دانیشتنەکەدا بەشدار نەبوون.
بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر زۆرە هەریەک لە قوباد تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید وەکوو پەرلەمانتار لە پەرلەماندا کار نەکەن، بەڵکوو لە جێگەی خۆیاندا کەسانی دیکە بنێرنە پەرلەمان.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو دوو سەرۆک لیستە لە کاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا چەندان بەڵێنی جۆراوجۆریان بە دەنگدەران داوە، بۆیە بەشدارینەکردنیان لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا بەلای چاودێرانەوە بەرامبەر بە دەنگدەرانیان، هەڵوێستێکە لە جێگەی خۆیدا نییە.
باسنیوز
