دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد
دانیشتنەکەی ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی ١١ی ٢٠١٨ی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی رێڤنگ محەمەد هرووری، بەتەمەنترین ئەندامی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
هرووری لە ١ی ٧ی ١٩٥١ لە سنووری پارێزگای دهۆک لەدایک بووە و ئێستاش دانیشتووی ئەو پارێزگایەیە، کاندیدی ژمارە ١٧ی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بۆ پەرلەمان و بە بەدەستهێنانی ١٣ هەزار و ٣١٢ دەنگ، گەیشتووەتە پەرلەمان.
چاوەڕێ دەکرێت لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی بخۆن، بەڵام پێکهێنانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بەدوور دەزاندرێت، بەڵکوو پێشبینی دەکرێت دانیشتنەکە بە کراوەیی بهێڵدرێتەوە.
باسنيوز
